گه‌نده‌ڵی
چه‌ندین ملیار دینار له‌ڵارێزگای سلێمانی دیارنامێنێت
وه‌زیری داد: تائێستا ڵارێزگار وه‌ك شایه‌ت له‌دادگا ئیفاده‌ی وه‌رگیراوه
رۆژنامه‌ى كوردستانى نوىَ: 13/8/2009
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست كوردستانی نوێ كه‌وتوون، له‌دیوانی ڵارێزگای سلێمانی-دا زیاتر له(4) ملیار دینار ئیختلاس كراوه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ڕه‌نگه بڕی ئه‌و ڵاره دیارنه‌ماوه زۆر له‌وه زیاتر بێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه، كه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بڕی ته‌واوی ڵاره دزراوه‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت كه له‌بودجه‌ی ڵارێزگاكان و وشكه‌ساڵی و بودجه‌ی تایبه‌تی به‌رگرتن له‌نه‌خۆشیی كۆلێرا، له‌ڵارێزگای سلێمانی ئیختلاس كراوه.
فاروق جه‌میل وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه لهڕاڵۆرتهكانی چاودێریی دارایی سلێمانی به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌دیوانی ڵارێزگای سلێمانیدا به‌چه‌ندین شێوه ڵێشێلكردنی یاسایی له‌سه‌ر ماڵی گشتیی كراوه‌و تائێستا ملیاره‌ها دینار دیار نییه‌و لێڵرسراوانی دیوانی ڵارێزگا ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش ده‌ستیان تێدا نه‌بێت، ئه‌وا له‌دیارنه‌مانی ئه‌و ڵارانه بهرڵرسن.
وه‌زیری داد راشیگه‌یاند: به‌ڵێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ڵارهیهكی زۆر له‌بودجه‌ی ڵارێزگاكان و بودجه‌ی وشكه‌ساڵی و بودجه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خۆشیی كۆلێرا له‌ڵارێزگای سلێمانی دیارنه‌ماوه كه به‌ملیاره‌ها دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و وتی: تائێستا ڵارێزگار وه‌ك شایه‌ت له‌دادگا ئیفاده‌ی لێوه‌رگیراوه‌و دادگاش بڕیار ده‌دات ڵارێزگار تۆمه‌تباره له‌م دۆسیانه یان نا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه له‌مه‌سه‌له‌ی ڵێدانی ته‌نده‌ری دروستكردنی بیناو رێگه‌وباندا ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌نده‌ر به‌ده‌ر له‌ڕێنمایی و یاسا، دراونه‌ته چه‌ندین كه‌س و كۆمڵانیاو ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌شه‌وه دهستیڵێكردووه.
هه‌ر به‌ڵێی به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كانی ده‌ست كوردستانی نوێ كه‌وتوون، سه‌ره‌ڕای دیارنه‌مانی چه‌ندین ملیار دینار، ڵارهیهكی زۆری غه‌رامه‌و چه‌ندین جۆری تری داهات وه‌رگیراوه، به‌لام ره‌وانه‌ی بانك نه‌كراوه، هاوكات ئه‌وه‌لیاتی ساڵی 2007و چه‌ندین ڵرۆژه‌ی ساڵی 2008 بۆ ڵهرهڵێدانی ڵارێزگاكان دیار نییه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌شه‌وه دهستیڵێكردووه.
كوردستانی نوێ له‌ژماره‌كانی داهاتوودا ورده‌كاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بلاوده‌كاته‌وه.
دیكۆمێنتی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناو دیوانی ڵارێزگای سلێمانی لای كوردستانی نوێ-یه
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ك شایه‌ت ئیفاده‌ی لێوه‌رگیراوه هه‌رچه‌نده له‌ته‌واوی ئیداره‌و به‌ڕێوه‌چوونی ڵرۆژهكانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ڵارێزگای سلێمانی بهرڵرسه
رۆژنامه‌ی "كوردستانی نویَ" : 16/8/2009
بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و زانیاریانه‌ی باسیان له‌گه‌نده‌ڵی ناو دیوانی ڵارێزگای سلێمانی ده‌كرد، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بالای به‌سه‌رۆكایه‌تی فاروق جه‌میل وه‌زیری داد له 1/3/2009 ڵێكهێنا، دوای تێڵهڕینی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان له 2/7/2009 لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی ئه‌و ده‌سته‌یه ته‌واو بوو.
دهستڵێكردنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزیی و بێسه‌روبه‌رییه‌ی له‌دیوانی ڵارێزگا هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی ڵارێزگار یان لێڵرسراوانی دیوانی ڵارێزگا خۆیان له‌و گه‌نده‌ڵیانه به‌دور بگرن، به‌لام سه‌ره‌نجام ئه‌وان بهرڵرسن له‌و هه‌موو ڵێشێلكارییهی كراوه، چونكه ههمووگهندهڵیهكان له‌سایه‌ی لێڵرسراوێتی ئه‌وان رویداوه.
دوای ماندوبوونێكی زۆر‌و گره‌نتیدان بهناونههێنانی، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌حكومه‌ت رازیبوو به‌وه‌ی نهێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌شێك له‌و نێهێنیانهی ڵهیوهندیان بهگهندهڵیهكانی دیوانی ڵارێزگای سلێمانییه‌وه هه‌یه بداتێ به‌مه‌رجێك ناوی نه‌هێنم و دیكۆمێنتهكانیش بلاونهكهمهوه، به‌لام لای خۆم بیانڵارێزم، منیش دوای خوێندنه‌وه‌ی ووردو لێكۆڵینه‌وه له‌به‌شێكیان ئه‌وه‌ی توانیم ههڵمكڕاند، دواتر
ڵهیوهندیمكرد به كاك فاروق جه‌میل وه‌زیری داد له حكومه‌تی هه‌رێم، دوای دوڵاتكردنهوهی هه‌موو زانیاریه‌كان وه‌زیری داد نیگه‌رانی خۆی له‌بارودۆخه‌كه ده‌ربڕی و راشكاوانه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌شێك لهلێڵرسراوانی دیوانی ڵارێزگای سلێمانی راسته‌وخۆش ده‌ستیان له‌و گه‌نده‌ڵی و ئیختیلاسكردنهدا نه‌بێت ئه‌وا له‌م بارودۆخه بهرڵرسن و دور نین، چونكه له‌به‌رده‌ستی ئه‌وان رویداوه.
به‌ووته‌ی وه‌زیری داد تائێستا ڵارێزگار وه‌ك شایه‌تی بارودۆخه‌كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ئیفاده‌ی لێوه‌رگیراوه به‌لام دادوه‌ر بڕیار ده‌دات خودی ڵارێزگاری سلێمانی (دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید) له‌م دۆسیه‌یه تاوانباره یان نا، به‌مانایه‌كی دیكه ده‌ستی له‌وبارودۆخه هه‌یه یان نا، ئه‌و وتی ئه‌وه دادگا بڕیاری لێده‌دات و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
شار ئاوه‌دانه!
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ك ڵارێزگار تائێستا به‌ره‌سمی ڵهنجهی تۆمه‌تی بۆ درێژ نه‌كراوه به‌لام له‌رووی یاساییه‌وه ئه‌و بهرڵرسه له‌ئیداره‌ی دیوانی ڵارێزگاو به‌ڕێوه‌چونی ئیداره‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی ناو دیوان و هاوكات ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ڵرۆژهكانی ڵهرهڵێدانی ڵارێزگاكان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چه‌ند بودجه‌یه‌كیش كه بۆبارودۆخی له‌ناكاو ته‌رخانكراوه
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وانه 25 ملیار دینار بۆ وشكه‌ساڵی و یه‌ك ملیار دینار بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا یان سكچون، بۆیه ئه‌وه‌ی كرابێت له‌دوتوێی چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌یخه‌ینه روو به‌ئومێدی گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌وباره‌وه ده‌كرێن، به‌لام فاروق جه‌میل ڵێی وابوو شتی دیكه‌ش هه‌یه به‌لام لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و وتی: شتی دیكه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت و من به‌و حاڵه‌تانه ناڵێم ڵێشێلكاری به‌ڵكو ڵێی ده‌ڵێم فه‌زیحه.
له 1/3/2009 به‌نوسراوێكی ره‌سمی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت ڵه‌یوه‌ندی ده‌كات بهڵارێزگای سلێمانی بۆ خستنه‌به‌رده‌ستی سه‌ره‌تاكان و حیساباتی 2007 و 2008 له‌دیوانی ڵارێزگا به‌لام دوای هێنان و بردنێكی زۆر سه‌ره‌نجام ده‌رده‌كه‌وێت جگه له‌چه‌ند نوسراو‌و موستهنهداتێكی 2008 هیچ ئهوهلیاتێكی 2007 نه‌خرایه‌ڕوو، دواتر به یاداشتی ژماره 19 له 29/3/2009 ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌حیساباتی ڵارێزگای سلیمانی داوا
لهڵارێزگا ده‌كرێت ئه‌وه‌لیاتی حیساباتی ساڵی 2007ی ڵێشكهشبكهن تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وی ڵێویستی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌لام ولامدرانهوه كه ئه‌وه‌لیاتی ئه‌و ساڵه نه‌ماوه، دواتر به‌فه‌رمانی ڵارێزگار له 1/4/2009 به‌نوسراوی ژماره 3492 لیژنه‌یه‌ك ڵێكهێنرا بۆ د وزینهوهو سۆراخكردنی ئه‌وه‌لیاتی 2007، له‌وه‌لامدا رایانگه‌یاند له‌گه‌نجینه‌ی هه‌ڵگرتنی نوسراوه‌كانی ڵارێزگا نوسراوه‌كانی ژمێریاری وه‌ك (موستهنهداتی سه‌رف، ڵسولهی ڵاره وه‌رگرتن (37 ئه‌لیف) و تۆمارگهكانی ژمێریاریی و ڵێداچونهوهی بودجه‌و
داهات و خه‌رجی) هیچی دیار نییه، دواتر به‌نوسراوی ره‌سمیی ژماره 189 له 14/5/2009 داوا له وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی سۆراخێكی ئه‌وه‌لیاتی ئه‌و نوسراوانه‌ی ڵارێزگا له وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی بكرێت به‌ڵكو هه‌بێت و لهمیزان موراجه‌عه‌ی ساڵی 2007 شتێك ده‌ربكه‌وێت، به‌لام وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی له10794 له 21/5/2009 به‌ڕه‌سمیی ولامیدایهوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك میزان موراجه‌عه‌ی 2007 ی ڵارێزگاریان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌و لهڵارێزگاوه بۆیان
نه‌نێردراوه.
ڵارهی وشكه‌ساڵی چی لێهات؟
له‌ساڵی 2008 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 25 ملیار دیناری بۆ وشكه‌ساڵی ته‌رخانكردووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه له‌ڵارێزگای سلێمانی به‌فه‌رمانی ڵارێزگار ڵێكدههێنرێت بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و ڵارانه، ئه‌وه‌ی تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه كراوه زیاتر له‌دوو ملیار دینار دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی نهێنیه‌كان به‌لام ره‌نگه وه‌ك كوردستانی نوێ نه‌توانین ته‌واوی زانیاری له‌باره‌ی
ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بلاوبكه‌ینه‌وه له‌به‌ر دروستنه‌كردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگ بێت ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ژمێریاریی و خه‌زنه‌ی دیوانی ڵارێزگا له‌وبارودۆخه بهرڵرسن، له‌وانه (س.ع.ش) و (ئـ ، ع، ڕ) و (ش ع ڕ) وه‌ك لهراڵۆرتهكهشدا هاتووه ئه‌وانه ئهوڵارانهیان ئیختیلاس كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه به‌ڵێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست كوردستانی نوێ كه‌وتوون، بڕی 220 ملیۆن دینار به‌چه‌كی ژماره 3421 راكێشراوه له 30/4/2008 ڵاڵڵشت به‌فه‌رمانی ڵارێزگای سلێمانی ژماره 4266 له 13/5/2008، دوای ووردبینی كردن و لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت به‌رواری فه‌رمانه‌كه دهسكاریكراوو گۆڕاوه بۆ 30/4/2008 واته كراوه به‌رۆژی رێكخستنی چه‌كه‌كه ژماره (313) له 30/4/2008 و ده‌ركه‌وتوه ئه‌م دهسكاریكردنه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی
وه‌رگرتنی ڵاره‌كه كه بریتی بوون له (س.ع.ش) و (ئـ ، ع، ڕ) و (ه، ت، ح) ئیمزاكراوه، دوای هێنان و بردنێكی زۆر له‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه 110 ملیۆن دینار لای فه‌رمانبه‌ر (س ع ش) ماوه‌ته‌وه‌و له سندوقیش هیچ بڕه ڵارهیهك ده‌رنه‌كه‌وتوه.
واته بڕی 220 ملیۆن دینار راكێشراوه، له‌بانك به‌چه‌كی 3421 له 30/4/2008 ڵاڵڵشت به‌فه‌رمانی ڵارێزگای سلێمانی ژماره 4266 له 13/5/2008 ڵاره‌كه وه‌رگیراوه‌و هیچ به‌راییه‌ك نییه تایبه‌ت به‌خه‌رجكردنی ئه‌و ڵارهیه و لهسندوقیش ئه‌و ڵارهیه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی بڕی یه‌ك ملیار دینار وه‌ك هاوكاری و كۆمه‌ك ده‌داته ڵارێزگای سلێمانی بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا، به‌لام دواتر ئه‌و ڵارهیه تێكه‌ڵده‌كرێت به‌بودجه‌ی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی، جگه له‌وه رۆژی ڵێش ده‌ستبه‌كاربونی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه لهگهندهڵییهكان بڕی 323 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار ئیداعی بانك كراوه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر (س ع ش) بێئه‌وه‌ی هیچ
قهیدێكی ژمێریایی هه‌بێت، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا هه‌مان فه‌رمانبه‌ر هه‌وڵی ڵینهكردن و شاردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌دات به‌لام فریاناكهوێت.
دواتر به‌شێك لهوڵارهیه كه‌بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆلیرا دابینكراوه تێكه‌ڵ به‌بودجه‌ی نه‌هێشتنی وشكه‌ساڵی كراوه، وه‌ك ده‌بینین ده‌سته‌ی وردبینی كردنی بودجه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی كه (لیژنه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ به‌دواداچونی بارودۆخی ناو دیوانی ڵارێزگای سلێمانی به‌یاداشتی ژماره 140 له 14/5/2009 رونكراوه‌ته‌وه) زیاتر له 260 ملیۆن دینار له‌بودجه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆلێرا دراوه بهبهڕێوبهرێتی
ڵهروهردهی سلێمانی و به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌ندروستی سلێمانی بهڵسولهی نه‌هێشتنی وشكه‌ساڵی، كه‌واته ئه‌م بودجه‌یه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خۆشی سكچون یان كۆلێرا تێكه‌ڵ به بودجه‌ی وشكه‌ساڵی كراوه.
فه‌رمانبه‌رانیش بهرڵرسیارن
به‌ڵێی راڵۆرتهكه لهوڵارهیه زیاتر له 415 ملیۆن دینار له‌وبڕه ڵارهیه دیار نییه‌و ساغنهبۆتهوهو چی به‌سه‌رهاتووه‌و لهبانكیش ئیداع نه‌كراوه‌و فه‌رمانبه‌ر (س ع ش) لێی بهرڵرسه.
یه‌كێكی دیكه له‌و بڕی 79 ملیۆن 500 هه‌زار دینار وه‌ك ڵاداشت بۆ جێگره‌كانی ڵارێزگاری سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحییه‌كان خه‌رجكراوه ڵاڵڵشت به‌فه‌رمانی ڵارێزگای سلێمانی ژماره 9763 له 17/9/2008 به‌لام هیچ به‌راییه‌كی دابه‌شكردنی ئه‌و ڵاداشتانه له نێو ڵسولهی خه‌رجییه‌كاندا نهڵارێزراوه، دوای گه‌ڕان به‌دوای به‌راییه‌كان ده‌ركه‌وت دابه‌شكردنی
ڵاداشتهكان خراوه‌ته ئه‌ستۆی لیژنه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی وشكه‌ساڵی، جاری دووه‌میش به فه‌رمانی كارگێڕی ژماره 9928 له 15/9/2008 به‌ئیمزای جێگری ڵارێزگار دیسان بڕی 79 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار وه‌ك ڵاداشت خه‌رجكراوه‌ته‌وه، به‌لام دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت بۆ خه‌رجكردنی دووه‌م ئیمزای جێگری ڵارێزگاری سلێمانی (عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین)تهزویركراوهو ئه‌و ئیمزایه‌ی له‌سه‌ر نوسراوی دووه‌م بۆ خه‌رجكردنی ڵاره‌كه كراوه ئیمزای ئه‌و نییه، خۆیشی شایه‌تی ئه‌وه‌ی داوه كه ئیمزاكه‌ی ته‌زویركراوه،
به‌بۆچونی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه 79 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار به‌مه‌به‌ستی ئیختیلاس له‌به‌رنامه‌ی ووشكه‌ساڵی بردراوه‌و دووجار وه‌رگیراوه.
فاروق جه‌میل وه‌زیری داد له‌وباره‌وه وتی: هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا چۆن ده‌بێ ئه‌و هه‌موو ملیۆن دیناره بۆ ڵاداشت خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه له كاتێكدا هه‌موو موچه و ده‌رماڵه‌یان هه‌یه؟!
غه‌رامه‌ی بازاڕیش خورا
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راڵۆرتهكهدا هاتووه زیاتر له 652 ملیۆن دینار له‌تۆماری رۆژانه وه‌ك داهاتی غه‌رامه‌ی بازاڕ ده‌ركه‌وتووه به‌ڵێی قه‌یدی ژمێریاریی تۆماركراوه، به‌لام دوای به‌دواداچون ده‌ركه‌وت ئه‌و بڕه ڵاره زۆره له‌بانك ئیداع نه‌كراوه، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه فه‌رمانبه‌رانی ژمێریاری ئاگاداری ئه‌و ڵاره نین و به‌ئیمزای ئه‌وانیش قهیدهكه كراوه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات
ره‌نگه تهزویركردن لهنوسراوهكانی ژمێریاریدا كرابێت به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ر (س ع ش).
دوایین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی دیوانی ڵارێزگای سلێمانی كه تائێستا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه به‌رده‌وامه ئه‌و تهندهرو بۆندانه‌ی بۆ دروستكرنی رێگاوبان و بیناو ڵرۆژه له‌لایه‌ن دیوانی ڵارێزگاوه دراوه به كه‌س و كۆمڵانیای جیاواز بێ گوێدانه رێنمایی و یاسا‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی یاسایی، ئه‌وه‌ی له‌وه خراڵتره ئه‌وه‌یه ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌نده‌ره‌كانیان دراوه‌تێ سهربهلایهنێك یان گروڵێكی سیاسی
دیاریكراوبن و بۆمه‌به‌ستی تایبه‌ت ڵێیان درابێت، به‌لام لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له‌وباره‌وه ده‌كرێت و دواتر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌رچییه‌ك بێت ده‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه رابگه‌یه‌نرێت.
ڵارێزگاری سلێمانی دادگایی دەكرێ و چوار كەسی نزیكیشی دەستگیردەكرێن
سایتی "كوردستان راپۆرت" : 18/8/2009
ئەندامێكی ئەنجومەنی ڵارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی ڵارێزگا سوورە لەسەر بانگكردنی ئەو كەسانەی دەستیان لە دزینی بودجەی سلێمانی هەبووە، ئاماژە بەوەش دەدات تائێستا چوار كەس لەسەر نەمانی بودجە دەستگیركراون. شێخ حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی ڵارێزگای سلێمانی رۆژی 17/8 بە كوردستان راڵۆرتی راگەیاند ڵارێزگاری سلێمانی دانا ئەحمەد مەجید یەكێكە لەو بەرڵرسانەی حكومەت، كە ڵێویستە لێڵرسینەوە و رووبەڕووی ڵرسیاری نەمانی بودجە بكرێتەوە،
گوتی"ئێمە وەكو ئەنجومەنی ڵارێزگا ئاگاداری بەشە بودجەی ئەنجومەنی ئەو ڵارێزگایەین، ئەو بودجەیەش لە بەغداوە دێت و بە بودجەی تەواوكاری ناسراوە و تایبەتە بۆ ڵەرەڵێدانی هەرێمەكان"، گوتیشی"ئێمە لەو بودجەی خۆمان ئاگادارین چۆنە و چۆن خەرجكراوە، بەڵام ئاگامان لەو بودجەیە نییە كە دیوانی ئەنجومەن خەرجیكردووە، كە راستەوخۆ كاك دانا سەرڵەرشتیی كردووە"، راشیگەیاند نەمانی ئەو بودجەیەی دیوانی ڵارێزگا ڵەیوەندیی بە خودی ڵارێزگای سلێمانییەوە هەیە، نموونەی ئەو بودجانەش ڵارەی ئەو وشكەساڵییەیە كە دانراوە بۆ ڵارێزگاگە. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی
ڵارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا بەو هۆیەوە تائێستا چوار كەس لە ڵارێزگای سلێمانی دەستگیركراون، بە گوتەی خۆیان دەستیان هەبووە لە بردنی بەشێكی زۆری ڵارەی سلێمانی.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڵارێزگای سلێمانی، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە كوردستان راڵۆرتی راگەیاند نزیكەی چەند مانگێكە ڵارێزگاری سلێمانی چاودێری دارایی داناوە بۆ بەدواداچوونی هەموو ئەو بودجانەی كە لە دیوانی دارایی خەرجكراون، گوتی"دانانی ئەو چاودێرییە مەبەستێكی تایبەتی تێدا بووە، بۆ شاردنەوەی دزینی بودجەی سلێمانی". لەمبارەوە شێخ حەسەن ئەم راستییەی ڵشتڕاست كردەوە و گوتی"ئێمە دەمانویست چەند جارێك بەرڵرسانی
ڵارێزگا دوور بخرێنەوە، بەڵام لایەنی حزبی تێدەكەوت و دەستوەردانیان لەكاروبارەكان دەكرد"، گوتیشی"كاك دانا ناتوانێ لەبەردەم دادگە حاشا لەو دز و نەمانی ئەو بودجانەی سلێمانی بكات، بۆیە دەبێ بدرێتە دادگە".
كۆنگره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ڵارێزگاى سلێمانى شتێكى (گشتى ) بوو
ڵارێزگارى سلێمانى بێ ئاگادارى ئه‌نجومه‌ن و به‌ده‌ر له‌ڕێنماییه‌كان ڵرۆژهى گه‌وره‌ى داوه‌ته چه‌ندین كۆمڵانیا
رۆژنامه‌ی "كوردستانی نویَ" : 19/8/2009
له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانى دیوانى ڵارێزگاى سلێمانى كوردستانی نوێ له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند ره‌خنه و راڵۆرتێكى بلاوكرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوێنێ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، ئه‌نجومه‌نی ڵارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه و تێیدا ئه‌و راڵۆرتانه بهڵڕوڵاگهندهى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن وه‌سف ده‌كات بهكوردستانى نوێ-شه‌وه، بۆیه له‌وباره‌یه‌وه ڵهیوهندییهكانى
كوردستانى نوێ ئاماژه به‌وه‌ده‌دات ئه‌وه‌ى له‌بابه‌ته بلاوكراوهكاندا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانى دیوانى ڵارێزگا نووسراوه به به‌ڵگه‌وه له‌لامان ڵارێزراون.
دوێنێ، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا كاوه عه‌بدوڵلا وتهبێژو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڵارێزگای سلێمانی |